نێچیرڤان بارزانی و پاتریک دۆرێل کۆبوونەوە؛ 'هیوایان خواست ئاگربەست بەردەوام بێت'
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبووەوە و بەگوێرەی راگەیێندراوێک، تاوتوێی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان کردووە و "هیوایان خواستووە ئاگربەست بەردەوام بێت."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە، 15ی نیسانی 2026 لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق بە ئامادەبوونی يان برێم، كونسوڵى گشتيى فهرهنسا له ههرێمى كوردستان کۆبوونەوە.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: لەبارەی "دوايين پێشهاتەکانی دۆخى ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایش و سەقامگیری له رۆژههڵاتى نێوهڕاست و جيهان بيروڕايان گۆڕیوەتەوە."
ههروهها "هيوايان خواست ئاگربهست بهردهوام بێت و رێگه بۆ كۆتاييهاتنى شهڕ و بهديهاتنى ئاشتى خۆش بكات." لە راگەیێندراوەکە هاتووە.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکە "ستایشی هەوڵەکانی فەرەنسا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسای کرد کە هەمیشە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیرى له رۆژههڵاتى نێوهڕاست دا رۆڵیان گێڕاوە و پشتگیریيان له عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە."
لە کۆتاییدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێ: پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، تهوهرێكى ديكهى ديدارهكه بوو. تیايدا جەخت لە گرنگیی گفتوگۆ و لێکگەیشتنی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان كرايهوه.