لە شوقەکانی ئیسکانی هەولێر منداڵێک گیانی لەدەستدا
رووداو - هەولێر
پۆلیسی هەولێر رایدەگەیێنێت، لە رووداوێکی نەخوازراودا لە هەولێر منداڵێک گیانی لەدەستدا.
لە هەواڵێکدا پۆلیسی هەولێر دەڵێت، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی نەخوازراو لە گەڕەکی ئیسکان، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا منداڵێک بە ناوی (نازە کاوە محەممەد) تەمەن (۳) ساڵ، لەماڵەکەی خۆیان لە شوقەکانی ئیسکان لە نهۆمی 13 کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەر کراوە.