نزیكه‌ی 4000 هاونیشتمانیی خەڵکی هەرێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته سعودیه
رووداو دیجیتاڵ
كاروان ستوونی، گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان، رۆژی هه‌ینی، 15ـی ئایاری 2026 رایگەیاند، تاوه‌كو ئه‌مرۆ نزیكه‌ی 4000 هاونیشتمانیی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعودیە و ته‌ندروستیی هەموویشیان زۆر باشه.
كاروان ستوونی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، گەشتەکان به پێی ئه‌و خشته‌یەی دانراوه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌كرێن و هه‌موو هاونیشتمانییانیش به سه‌لامه‌تی و بێ كێشه و گرفت گه‌یشتوونه‌ته شاری مه‌ككه و ده‌ستیان به ئه‌ركه ئایینه‌كانیان كردووه.
كاروان ستوونی رایگەیاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه ئاسانكاری بۆ هاونیشتمانییان ده‌كات بۆ چوونیان بۆ سعودیه و ئه‌م ساڵیش له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و د. پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رۆژانه باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكێشی حاجیان ده‌كرێ.
كاروان ستوونی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه رۆژانه تیمه‌كانی ته‌ندرووستی له‌نێو حاجیاندا بۆ چاودێریكردنی ته‌ندروستییان و هه‌موو رۆژێكیش سێ ژه‌م خواردن به ده‌ستی شیفی كورد له 22 بوفیه‌ی كراوه پێشكێش به حاجیان ده‌كرێ.
گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان دڵنیایی ده‌داته ئه‌و هاونیشتمانییانەی كه ناویان بۆ حه‌جی ئه‌م ساڵ ده‌رچووه، به پێی ئه‌و خشته‌ی كه دانراوه خشته‌ی چوونی حاجیان وه‌ك خۆی به بێ كێشه و گرفت به‌رێوه‌ده‌چێت و رۆژی 17/5/2026 دوایین دەگاتە سعودیه.