سەرۆک بارزانی: داوا لە خوای مەزن دەکەم ئەو جەژنە ببێتە هۆی سەقامگیری لە ناوچەکەمان

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسڵمانان دەکات و لە پەیامێکدا دەڵێ "داوا لە خوای مەزن دەکەم ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان."
 
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی لەبارەی جەژنی قوربان:
 
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
 
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و خۆشی و ئارامی  بۆ خەڵكی كوردستان بێنێتە دی و، ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.
 
جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی...
مەسعود بارزانی
15ی حوزەیرانی 2024