کۆنسوڵخانەی ئەمریکا: سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی خورمەڵە و سەرسنگ دەکەین

 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت، هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییەی سەرانسەری عێراق "سەرکۆنە دەکەین،" لە نێویشیاندا هێرشە درۆنییەکانی 14 و 15ی تەممووز بۆ سەر ژێرخانی گرنگ لە کێڵگە نەوتییەکانی خورمەڵە و سەرنسگ. 
 
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا دەڵێت: "پێویستە حکومەتی عێراق دەسەڵاتی خۆی بۆ رێگریکردن لە گروووپە چەکدارەکان بەکاربێنێت بۆ ئەوەی نەتوانن ئەم هێرشانە بکەنە سەر شوێنەکانی نێو خاکەکەی، لەنێویاندا ئەو شوێنانەی کۆمپانیا عێراقی و نێودەوڵەتییەکان وەبەرهێنانیان لە داهاتووی عێراقدا کردووە."
 
هاوکات، دەشڵێت: "ئەم هێرشانە مایەی قبووڵکردن نین، سەروەریی عێراق پێشێل دەکەن و زیان بە هەوڵەکانی عێراق بۆ راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی دەگەیێنن. داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوە بکات بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی لە پشت ئەم هێرشانەوەن و رووبەڕووی بەرپرسیارێتییان بکەنەوە."
 
نوێدەکرێتەوە...