مەسروور بارزانی: پارتی وەک هەمیشە هەوێنی یەکڕیزیی ناوماڵی کوردستان دەبێت
رووداو-هەولێر
مەسروور بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی ئەو حیزبەدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و بە ئاماژەدان بەوەی له‌گه‌ڵ به‌هێزیی پارتی، کوردستانێکی به‌هێزمان ده‌بێت، رایدەگەیێنێت، پارته‌که‌مان وه‌ک هه‌میشه ئاڵا هه‌ڵگری به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مانه. هەروەها دەڵێت، پارتی وەک هەمیشە هەوێنی یەکڕیزیی ناوماڵی کوردستان دەبێت.
لە پەیامەکەی مەسروور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتووە: "ئه‌مڕۆ له‌کاتێکدا ، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی پیرۆز ده‌که‌ین، پارته‌که‌مان وه‌ک هه‌میشه ئاڵاهه‌ڵگری به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مانه و لەو بۆنەیەشدا جەخت لەسەر خەباتی بێ وچانمان بۆ گەیشتن بە هەموو ئاوات و خواستە رەواکانی گەلەکەمان دەکەینەوە".
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که، ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێت ئێمه‌ی هه‌ڤاڵانی پارتی ساز و ئاماده‌تر له مه‌یدانی خه‌باتدا بین، چونکه له‌گه‌ڵ به‌هێزیی پارتی، کوردستانێکی به‌هێزمان ده‌بێت و هەر پارتی وەک هەمیشە هەوێنی یەکڕیزیی ناوماڵی کوردستانیش دەبێت.
مەسروور بارزانی ئاماژە بە هاوکاتبوونی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی دەکاتەوە و رایدەگەیێنێت: "بۆ من و سەرجەم دڵسوز و تێکۆشەرانی راستەقینەی نیشتمان، سه‌رۆک بارزانی رێبەر و هێمایەکی مه‌زنی نیشتمانییە، که ته‌واوی ژیانی خۆی، بۆ سه‌رفرازی میلله‌ته‌که‌مان و چه‌سپاندنی ئاشتی و و په‌ره‌پێدانی کولتووری مرۆڤدۆستانه و پێکه‌وه‌ژیانی گشت پێکهاتەکانی کوردستان تەرخان کردووە".
دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی
به بۆنه‌ی ١٦ی ئاب ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوکات له‌دایکبوونی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی سەرجەم پەیڕەوانی رێبازی پارتی و بارزانی و نیشتمانپەروەرانی کوردستان دەکەم.
بۆ من و سەرجەم دڵسوز و تێکۆشەرانی راستەقینەی نیشتمان، سه‌رۆک بارزانی رێبەر و هێمایەکی مه‌زنی نیشتمانییە، که ته‌واوی ژیانی خۆی، بۆ سه‌رفرازی میلله‌ته‌که‌مان و چه‌سپاندنی ئاشتی و و په‌ره‌پێدانی کولتووری مرۆڤدۆستانه و پێکه‌وه‌ژیانی گشت پێکهاتەکانی کوردستان تەرخان کردووە.
وێڕای پێرۆزبایی، هیوای ته‌مه‌ندرێژیی بۆ جەنابیان ده‌خوازم.
به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانم، سوپاس و پێزانینم ئاراستەی هه‌موو هه‌ڤاڵانی پارتی (پێشمه‌رگه، کادر، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی) بکه‌م، که وێرای هەموو سەختی و قەیرانەکان، به هه‌وڵ و چالاکی به‌رده‌وامیان، پارتی لە سەر ئاستی نیشتمان و ناوچەکەدا بە پێشەنگی و هێزەوە ماوەتەوە.
لەم بۆنەیەدا له‌به‌رانبه‌ر شکۆی شه‌هیدانیشدا، سه‌ری رێز داده‌نوێنین و دووپاتیده‌که‌ینه‌وه که هه‌میشه له یادمان ده‌بن و خزمەتی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانیش بە ئەرکی هەرە لە پێشینەی خۆمان دەزانین.
پارتی، به درێژایی ٧٢ ساڵ خه‌باتی به رێبه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر و جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی، رۆژانی سه‌خت و پیلانی گه‌وره‌ی تێپه‌ڕاندووه، به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی دژ به تیرۆر و دوژمنان و تێکشکاندنی پیلانی خیانه‌تکاران، لەمەولاش پارتی بەهێزی زیاترەوە بەرەو ئایندەیەکی گەش هەنگاو دەنێت و سەر بۆ هیچ فشارێک و هەرەشەیەک ناچەمێنتەوە.
ئه‌مڕۆ له کاتێکدا ، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی پیرۆز ده‌که‌ین، پارته‌که‌مان وه‌ک هه‌میشه ئاڵا هه‌ڵگری به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مانه و لەو بۆنەیەشدا جەخت لە سەر خەباتی بێ وچانمان بۆ گەیشتن بە هەموو ئاوات و خواستە ڕەواکانی گەلەکەمان دەکەینەوە و لە هەمانکاتدا بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان لە سەر بنەمای رێزی دوولایەنە هەوڵی چەسپاندنی ئاشتی و پێکەوە ژیان لە گەل گشت نەتەوەکانی ناوچەکە دەدەین.
گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که، ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێت ئێمه‌ی هه‌ڤاڵانی پارتی ساز و ئاماده‌تر له مه‌یدانی خه‌باتدا بین، چونکه له‌گه‌ڵ به‌هێزیی پارتی، کوردستانێکی به‌هێزمان ده‌بێت و هەر پارتی وەک هەمیشە هەوێنی یەکریزیی ناوماڵی کوردستانیش دەبێت.
بژی کوردستان.
به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنی زیاتر.
مه‌سرور بارزانی
١٦ی ئابی ٢٠١٨