ئاگر لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کەوتەوە
رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، ئاگرێکی گەورە لە بەشێکی باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵکرا.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ رووداو نێردراون، ئاگرەکە بەجۆرێک بوو، بڵێسە و دووکەڵەکەی لە دووریی سەدان مەترەوە دەبیندران.
دڵنیا رەحمان، پەیامنێری رووداو لە نزیک شوێنی رووداوەکە ئاماژەی بەوەکرد، ئاگرکەوتنەوەکە لە دەوروبەری کاژێر 01:00ـی شەو بووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، هێزێکی ئەمنیی زۆر لە شوێنەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە.