زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگای هەولێر- کۆیە تەرخانکراوە
رووداو - هەولێر
قایمقامی کۆیە رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی چوار ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامی هەولێر-کۆیە تەرخانکردووە.
تاریق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (نامەکانتان گەیشتن)ـی رادیۆی رووداو گوتی " حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی چوار ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامی هەولێر-کۆیە تەرخانکردووە، قۆناخی یەکەمی پرۆژەکەش لە کۆیە تاوەکو ناحیەی شۆڕش (دێگەڵە) دەبێت، هەروەها لە نزیک هەورازە نەوتە، شەقامەکە بە درێژایی سێ کیلۆمەتر دووبارە قیرتاو دەکرێتەوە و مەتر و نیوێکیش پانتاییەکەی زیاد دەکرێ".
قایمقامی کۆیە ئاماژەی بەوە کرد؛ بڕی 300 ملیۆن دیناریش بۆ رێگەی کۆیە-ئاغجەلەر تەرخانکراوە، بەهەمان شێوە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە، چاوەڕوانی باشبوونی کەشوهەوا دەکەن.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار