لە مەڕەش بوومەلەرزە روویدا

لە مەڕەش بوومەلەرزە روویدا

رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر روویدا.
 
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، کاژێر 05:04 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی نیسانی 2025 ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەڕەش روویدا. شارۆچکەی نورهاق چەقی بوومەلەرزەکە بووە.
 
بەگوێرەی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 6.98 کیلۆمەتر تۆمارکراوە و لە ناوچەکانی دەورووبەر هەستی پێکراوە. 
 
تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی لەبارەی ئەو بوومەلەرزەیە تۆمار نەکراوە. 
 
لە شەشی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان روویاندا. بوومەلەرزەکان 10 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانیان هەژاند.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزانە گیانیان لەدەستدا و 107 هەزار 204 کەسی دیکە بریندار بوون.