ئەگەری گرژیی و ئاڵۆزی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە

رووداو - هەولێر

نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆدا بەهۆی ئەگەری گرژیی و ئاڵۆزی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و زیانی بۆ کەمخستنەڕووی نەوتی جیهانی رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی لە 0.7% بەرزبووەوە و گەیشتە 71.77 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. و نەوتی خاوی تێکساسیش بە رێژەی لە 0.4% بۆ 62.02 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاندبوو، نەوتی خاوی کۆگاکراو لە ئەمریکا بەشێوەیەکی پێشبینینەکراو بە بڕی 5.4 ملیۆن بەرمیل بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.

دوێنێ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان حووسییەکانی یەمەن، کە نزیکن لە ئێران، دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیەیان کردە ئامانج، ئەوەش دوای دوو رۆژ لە بە ئامانجگرتنی چوار کەشتی لە کەنداو کە دووانیان سعودی بوون، ئەو رووداوانە وایانکرد نرخی نەوت بێگوێدانە بەرزبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا رەوتی بەرزبوونەوە وەربگرێت.