سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و دیپلۆماتکاران تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک راوێژکاری سەرۆکایەتی لەگەڵ کۆنسوڵ و نوێنەرانی نێردە دیپلۆماسییەکان لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و "دۆخی کوردستان" رۆڵی چارەسەری کێشەکانی هەولێر - بەغدا یان تاوتوێ کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممە، 16-05-2024 لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "سەرۆکی دیوان دەربارەی دوا پێشهات و پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، هەوڵە بەردەوام و بەرهەمدارەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ چارەسهرکردنی کێشهکانی هەولێر - بەغدا، سازدان و سەرخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان" گفتوگۆی کرد و وەڵامی پرسیاری دیپلۆماتکارانی دایەوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکە باسکرا و جێی بایەخی ئامادەبووان بوو، پرسی سەردان و دیدارەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "سەرۆکی دیوان ستایشی هاوکاری و ههماههنگیی نێردە دیپلۆماتییەکان لهگهڵ لایهنه پهیوهندیدارهکانی ههرێمی کوردستاندا کرد و سوپاسی کردن کە ئامادەی دیدارهکه بوون."