حکومەتی هەرێمی کوردستان: پێشوازی لەو لێکتێگەیشتنە دەکەین لە بەغدا بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکان هاتووەتە ئاراوە
رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، حکومەتی هەرێمی کوردستان رازی بووە مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی و 230 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات. هاوکات ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش دوای کۆبوونەوەیان رایگەیاند، پێشوازی لەو لێکتێگەیشتنە دەکەن کە لە بەغدا بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکان هاتووەتە ئاراوە.
سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدا دەکات بۆئەوەی دوای ئەو رێککەوتنە، بڕیار لە ناردنی مووچە بدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەممووزی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران وردەکاریی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەیان خستەڕوو، کە دوێنێ لە بەغدا تایبەت بە دابینکردنی شایستە دارایی و پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە.
دوای گفتوگۆ و را گۆڕینەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی پێشوازیی لەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشە کردووە و لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بڕیاری دا بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو لێکتێگەیشتنە، کە بڕیارە لە بەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت."
هەر لەو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، "بە تووندترین شێوە، هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان شەرمەزار کرا، کە زیانێکی زۆری ماددییان بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گەیاندووە و ئامانجی ئەم هێرشانە، لێدانە لە ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان."
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات، "ئەرکی خۆی بەجێبگەیێنێت، بۆئەوەی سنوورێک بۆ ئەو هێرشانە دابنرێت و رێکاری یاساییش بەرامبەر ئەو تێکدەرانە بگیرێتەبەر."