ئەمڕۆ ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دیمۆکراتە
رووداو - هەولێر
رۆژی یەکشەممە 16-8-2015( 70 ) ساڵ لە سەر دامەزراندنی حیزبی دیمۆکراتدا تێدەپەڕێ کە کۆماری کوردستانی لە مەھاباد دامەزراندبوو.
حیزبی دیمۆکرات بەتەمەنترین حیزبی رۆژھەڵاتی کوردستانە. ئەو پارتە لە سەرەتای مێژووی خۆیەوە تاوەکو ئێستا 3 سەرکردەی خۆی لە دەستداون. قازی محەممەد لە لایەن رژێمی شای ئێرانەوە لەسێدارە دراوەو دکتۆر قاسملۆ و دکتۆر شەرەفکەندی لە ئەوروپا شەھیدکران.