کەمپی کەورگۆس.. 2 مێردمنداڵی رۆژئاوای کوردستان ونبوون
رووداو- ههولێر
دوو مێردمنداڵی کورد کە لە شاری قامیشلۆوە لەگەڵ کەسوکارەکانیان روویان لە یەکێک لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان کردوە، چەند رۆژێکە سۆراخیان نییە و دوای نەبوونی زانیاری لەسەریان، کەسێک کە خۆی وەک کادری پارتی کرێکارانی کوردستان دەناسێنێت، لەرێگەی تەلەفۆنەوە بەکەسوکاری دوو مێردمنداڵەکە دەڵێت کە ئەوان چوونەتە قەندیل.
ئەو دوو گەنجە هاوڕێی یەکدین و تەمەنیان 16 ساڵە و کەسوکارەکانیان داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ دەکەن کە بەدواداچوون بکەن بۆ چارەنوسی منداڵەکانیان و بیانگەڕێنەوە بۆناو کەسوکاریان.