نێچيرڤان بارزانى: مه‌سيحييه‌کان پێکهاته‌يه‌کى ره‌سه‌نى کوردستانن
رووداو دیجیتاڵ
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 16-10-2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازيى له قه‌داسه‌تى پاتريارک مار ئه‌غناتيۆس ئه‌فرامى دووه‌م، پاتريارکى که‌نيسه‌ى سريانيى ئۆرتۆدۆکسی و شاندێکى ياوه‌رى کرد که له ژماره‌يه‌ک له مه‌تران و قه‌شه و پياوانى ئايينيى که‌نيسه‌که له سه‌رتاسه‌رى جيهان، پێکهاتبوو.
له ديدارێکدا قه‌داسه‌تى پاتريارک و شاندی یاوەری، باسيان له ئامانجى سه‌ردانه‌که‌يان بۆ هه‌رێمى کوردستان کرد که بۆ کردنه‌وه‌ى دوو که‌نيسه بوو، يه‌کێکيان له هه‌ولێر و دووه‌ميان له دهۆک.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له‌مباره‌يه‌وه "سوپاسی هاوکاری و پشتگيريى سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى کوردستانیان بۆ کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌سيحى کرد به‌تايبه‌تى له کاته سه‌خته‌کان و سه‌رده‌مى ئاوارەبوونى مه‌سيحييه‌کان و پێکهاته‌کانى ديکه له کاتى شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها ستايشى پێکه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه‌ى نێوان پێکهاته‌کانيان له هه‌رێمى کوردستان کرد."
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى "دووپاتى کرده‌وه که کوردستان بێ جياوازى، نيشتمانى هه‌مووانه و شانازى بەو پێکه‌وه‌ژيانه‌وه ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها دڵنياى کردنه‌وه که هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له بره‌وپێدان و فراوانکردن و پاراستنى کولتوورى پێکه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و فره‌يى. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها گوتى: مه‌سيحييه‌کان پێکهاته‌يه‌کى ره‌سه‌نى ئه‌م وڵاته‌ن و پێکه‌وه هه‌مووان له ئه‌رک و مافه‌کاندا يه‌کسانن."
دۆخى که‌نيسه‌که و شوێنکەوتووانی له هه‌رێمى کوردستان و عێراق و وڵاتانى جيهان، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى ديداره‌که بوو.