سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆریای باشوور دەکات
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لی جۆن ئیل، باڵیۆزی نوێی کۆریای باشوور لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی بۆ باڵیۆزی نوێ و هیوای سەرکەوتن بۆی، دووپاتی هەموو پشتگیری و هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستانی کردەوە بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی.
هەردوولا پەیوەندییەکانی کۆریای باشوور لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد و تیشکیان خستە سەر کار و چالاکییەکانی کۆمپانیا کۆرییەکان.
نێچیرڤان بارزانی ستایشی پەیوەندییە لەمێژینە و هاوکاری و یارمەتییەکانی کۆریای باشووری بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، بەتایبەتی ئاماژەی بە رۆڵی رێکخراوی کۆیکا کرد کە لە کەرت و بوارە جیاجیاکاندا هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کردووە.
راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/11/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز لى جۆن ئيل، باڵيۆزى نوێى كۆرياى باشوور له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له به‌ڕێز ئيل كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆرياى باشووريان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و تيشكيان خسته‌سه‌ر كار و چالاكييه‌كانى كۆمپانيا كۆرييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ستايشى په‌يوه‌نديى له‌مێژينه و هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى كۆرياى باشوور بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به ڕۆڵى ڕێكخراوى كۆيكا كرد كه له كه‌رت و بواره جياكاندا هاوكاريى هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى كرا.