نێچيرڤان بارزانى پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوون له کۆنسووڵی نوێی هه‌نگاریا دەکات
رووداو دیجیتاڵ
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له تيڤادار گه‌ره‌گى تاكاچ، کۆنسووڵی گشتیی نوێی هه‌نگاریا له هه‌رێمی کوردستان كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بەڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ کۆنسووڵی گشتیی نوێى هه‌نگاريا خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، نيشان دا".
"هه‌ردوولا باسيان له چۆنيه‌تيى بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌نگاريا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد. له‌مباره‌يه‌وه تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌و كه‌رتانه‌ى ده‌رفه‌ت هه‌يه و ده‌كرێ تياياندا هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان فراوانتر بكه‌ن"، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، تيشكيان خستووەتە سه‌ر سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجامه‌كانى، بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.