لە فارقین مامۆستایەکی زمانی کوردی بە شێوازی جیاواز وانەکانی دەڵێتەوە

19-01-2022
عەبدولسەلام ئاکنجی
لە باکووری کوردستان نزیکەی 3 هەزار مامۆستای خوێندنی کوردی هەن
لە باکووری کوردستان نزیکەی 3 هەزار مامۆستای خوێندنی کوردی هەن
نیشانەکردن زمانی کوردی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

مامۆستایەکی کورد لە باکووری کوردستان بەشێوازێکی جیاواز وانە بە قوتابییەکانی دەڵێتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بڵاوی دەکاتەوە. 

لە تورکیا و باکووری کوردستان  رۆژی هەینی 21-1-2022 تۆمارکردنی خوێندکارانی قوتابخانە بۆ خوێندنی وانەی "بژاردە" کوردی کۆتاییدێت. 
 
مزگین یاڵچین لە گوندێکی شارۆچکەی فارقین لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان مامۆستای وانەی کوردییە لە قوتابخانەی گوندەکە و بە شێوەی ئۆنلاین ژمارەیەک گرتە ڤیدیۆیی تۆمارکردووە و تێیدا قوتابییان بە شێوازی سەرنجڕاکێش فێری زمانی کوردی دەکات. 
 
مزگین پەیجێکی تایبەت بە خوێندنی کوردی کردووەتەوە و 60 هەزار سەردانیکاری هەیە. 
 
لە باکووری کوردستان نزیکەی 3 هەزار مامۆستای خوێندنی کوردی هەن کە لە زانکۆکان زمان و وێژەی کوردییان خوێندووە و رێگەیان پێدەدرێت لە قوتابخانە وانەی کوردی بڵێنەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و سەلاحەدین بەهائەدین.

گوتەبێژی یەکگرتوو: کاک مەسعود دەیەوێ پەرلەمان کارا بکرێتەوە و حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت

ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ نێوەندگیریی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆژی شەممە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.