لە فارقین مامۆستایەکی زمانی کوردی بە شێوازی جیاواز وانەکانی دەڵێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
مامۆستایەکی کورد لە باکووری کوردستان بەشێوازێکی جیاواز وانە بە قوتابییەکانی دەڵێتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بڵاوی دەکاتەوە.
لە تورکیا و باکووری کوردستان رۆژی هەینی 21-1-2022 تۆمارکردنی خوێندکارانی قوتابخانە بۆ خوێندنی وانەی "بژاردە" کوردی کۆتاییدێت.
مزگین یاڵچین لە گوندێکی شارۆچکەی فارقین لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان مامۆستای وانەی کوردییە لە قوتابخانەی گوندەکە و بە شێوەی ئۆنلاین ژمارەیەک گرتە ڤیدیۆیی تۆمارکردووە و تێیدا قوتابییان بە شێوازی سەرنجڕاکێش فێری زمانی کوردی دەکات.
مزگین پەیجێکی تایبەت بە خوێندنی کوردی کردووەتەوە و 60 هەزار سەردانیکاری هەیە.
لە باکووری کوردستان نزیکەی 3 هەزار مامۆستای خوێندنی کوردی هەن کە لە زانکۆکان زمان و وێژەی کوردییان خوێندووە و رێگەیان پێدەدرێت لە قوتابخانە وانەی کوردی بڵێنەوە.