لە کەلەکچی گەنجێک خۆی خنکاند

 
رووداو دیجیتاڵ

گەنجێکی خەڵکی شارۆچکەی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی خنکاند.
 
سەردار شێخ یەحیا بەرزنجی، قایمقامی قەزای شێخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گەنجەکە ناوی عامر شەهاب ئەحمەد بوو، لەدایکبووی ساڵی 2000ە و لە ماڵەوە لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە خۆی خنکاندووە".
 
رووداوەکە ئەمشەو 17ی شووباتی 2021 لە گەڕەکی تل جۆمەری شارۆچکەی کەلەكچی روویداوە، سەردار شێخ یەحیا باسی لەوە کرد، هۆکاری خۆخنکاندنەکەی بەتەواوی روون نەبووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و لێکۆڵینەوە لێی بەردەوامە.
 
بەراورد بە ساڵانی دیکە، سەرەتای ساڵی 2021 رووداوەکانی کوشتن، خۆکوشتن و تەقەکردنی زیادی کردووە. بەجۆرێک تەنیا لە 20 رۆژی مانگی یەکی ئەمساڵدا لانیکەم هەشت رووداوی کوشتن و خۆکوشتن هەبوون.
 
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی شووبات لە سنووری پارێزگای سلێمانی کچێکی پۆلی 12ی ئامادەیی لە نهۆمی سێیەمی قوتابخانەکەیەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە.