رانیە.. کچێک بە پاسکیل هاتوچۆی زانکۆ دەکات

رووداو - رانیە

لەکاتێکدا هاونیشتمانیان بۆ هاتوچۆکردن پشت بە ئۆتۆمبێل دەبەستن، کچێکی رانیە لەپێناو پاراستنی ژینگە و تەندروستی خۆی، رۆژانە بە پایسکل دەچێتە زانکۆ و بڕیاریشی داوە تاوەکو هەر چوار ساڵی زانکۆ تەواو دەکات بە پایسکل هاتوچۆ بکات.

ئەم کچە دەبێتە سێیەم کچ لە دەڤەری راپەڕین کە بە پاسکیل هاتوچۆی ناوەندەکانی خوێندن دەکەن، یەکەم خوێندکاری زانکۆشە کە بە پایسکل هاتوچۆی زانکۆ بکات، کەسوکاری ئەم کچە کە ناوی هێڤییە و خوێندکاری زانکۆی راپەڕینە پشتگیری تەواویان کردووە هانیشیان داوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر ئەم کارە.