4 ئەندامی یەک خێزان لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دەربەندیخان گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆ دا لەسەر رێگەی زەڕایەن-دەربەندیخان چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە رووداوی گوت، رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی دەربەندیخان - زەڕایەن روویداوە و چوار کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
قائیمقامی دەربەندیخان گوتیشی: ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بریتین لە ( یەک پیاو، دوو ژن، منداڵێک).
بەپێی زانیارییەکان، پیاوێک، هاوژینەکەی، خوشکی هاوژینەکەی و منداڵێکیانە و تەرمەکانیان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید رەئووف بەگ لە قەزای شارەزوور.