نیگه‌رانی‌و خۆڕاگری ناونیشانی قۆناغێكی دژوار
له‌گه‌ڵ قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه جۆراوجۆره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش، گرژی‌و ئاڵۆزی سیاسی، قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و خراپی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غداو مشتومڕو ناكۆكی له‌سه‌ر ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت‌و ته‌مومژو ناشه‌فافی داهاته‌كانی، هه‌روه‌ها درێژه‌كێشان‌و مانه‌وه‌شیان به‌بێ چاره‌سه‌ر، به‌ڕوونی هه‌ست به‌هه‌ڵكشانی نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵكیش ده‌كرێت، نیگه‌رانییه‌ك سه‌رتاپای ره‌واو له‌جێی خۆیدایه، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می‌و خه‌مساردی له به‌ده‌نگه‌وه‌چوون‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌یدا به‌دیده‌كرێت، كه به‌رده‌وامبوونی به‌و شێوه‌یه ئاكامی باشی لێ ناكه‌وێته‌وه.
ره‌وایی نیگه‌رانی
نیگه‌رانیی خه‌ڵك له‌خۆڕا نییه، پاڵنه‌رو هۆكاری روون‌و دیاری له‌پشته‌وه‌یه، چونكه به‌هه‌موو پێوه‌رێك خه‌ڵكی كوردستان له‌ساڵی 2013و پێشتریش له‌خۆشگوزه‌رانییه‌كی رێژه‌ییدا ژیانیان به‌سه‌رده‌برد، ئارامییه‌كی ته‌واو به‌رقه‌راربوو، زۆر پرۆژه‌ی گه‌وره‌و ستراتیژی له‌بواره‌كانی ئاوه‌دانی‌و بنیاتنان‌و نیشته‌جێكردندا له‌جێبه‌جێكردندا بوون، فه‌رمانبه‌ران‌و مووچه‌خۆران له‌كاتی خۆیدا به‌بێ دواكه‌وتن مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرت، سولفه‌ی جۆراوجۆر بۆ دروستكردنی خانووی نیشته‌جێ‌و هاوسه‌رگیری‌و كشتوكاڵ‌و پرۆژه‌ی بچووك‌و گه‌شتیاری ده‌درانه هاووڵاتیان، جووڵه‌یه‌كی رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگی‌و كه‌لتووری به‌رفراوان له‌ئارادابوو، چه‌ندین چالاكی‌و فێستیڤاڵی گه‌وره‌ی هونه‌ری‌و رۆشنبیری‌و وه‌رزشی رێكده‌خران، بوژانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بازرگانی‌و پیشه‌سازی گه‌رموگوڕ ده‌ستیپێكردبوو، به‌هه‌زاران خوێندكار بۆ ته‌واوكردنی خوێندن ره‌وانه‌ی زانكۆكانی جیهان ده‌كران، رێژه‌ی هه‌ژاری له‌هه‌رێمی كوردستاندا بۆ كه‌مترین ئاست دابه‌زیبوو، ژماره‌یه‌كی زیاد له‌پێشبینیكراو گه‌شتیاری ناوخۆ‌و بیانی روویان له‌ناوچه‌كانی كوردستان ده‌كرد.
له‌خۆشگوزه‌رانییه‌وه بۆ ناله‌باری
به‌ڵام وا بۆ نزیكه‌ی دوو ساڵ ده‌چێت ئه‌و خۆشگوزه‌رانییه گۆڕاوه بۆ ناله‌باری‌و دژواری، هه‌ر له‌مه‌ترسی‌و هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كانه‌وه بۆ كه‌می‌و نزمی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و نه‌بوونی ئاو‌و كاره‌با، گرفتی سووته‌مه‌نی له غاز‌و به‌نزین، بێ مووچه‌یی، بێ كارییه‌كی توند، سستبوونی بازاڕی كار‌و كه‌سابه‌ت، وه‌ستان‌و راگرتنی پرۆژه جیاجیاكان‌و كۆچكردن‌و سه‌رهه‌ڵگرتنی گه‌نجان كه سامانێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یین بۆ ئێستا‌و داهاتوومان، تا ده‌گاته جێبه‌جێ نه‌كردنی داوا‌و داخوازی خه‌ڵك‌و ئه‌و په‌یمان‌و به‌ڵێنانه‌ی پێیان درابوو، مانه‌وه‌و درێژه‌كێشانی ئه‌و دۆخه‌ش به‌ته‌واوی خه‌ڵك هه‌راسان‌و نائومێد‌و ره‌شبین ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌هه‌موو شتێك، له‌وێشه‌وه نیگه‌رانییه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان‌و فراوانتربوون ده‌بات.
ژیانی باشتر مافی خه‌ڵكه
خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی داوای خۆشگوزه‌رانی‌و ژیانێكی باشتر بكات، مافی خۆیه‌تی به‌ئارامی شاد بێت، مافیه‌تی بزانێت بۆ مووچه‌ی نییه، داهاتی زۆری وڵات‌و نه‌وته‌كه‌ی چه‌نده‌و چۆنه‌و چۆن سه‌رف ده‌كرێت، هه‌روه‌ك مافی خۆیه‌تی خه‌می بژێوی‌و كار‌و كاسبیه‌كه‌ی بخوات‌و نیگه‌ران بێت له‌وه‌ی بكه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش خه‌ڵك هه‌رده‌م خه‌می نیشتمانی له‌بیر نه‌كردووه، له‌ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی‌و نه‌ته‌وه‌یی خۆی، كه هه‌موو شتێكی به‌نرخی بۆ به‌خشیوه، هه‌رگیز دڵسۆزی‌و وه‌فاو خۆشه‌ویستی نیشتمان‌و داكۆكی لێكردنی لا له‌ق نه‌بووه، زۆر سه‌برو ئارامی گرتووه‌و هه‌میشه ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو بووه، كه دوژمنێكی دڕنده‌و خاوه‌ن عه‌قڵێكی دواكه‌وتوو كه باوه‌ڕی به‌هیچ به‌هایه‌كی مرۆیی‌و ئاسمانی نییه، شه‌ڕێكی ناڕه‌وای به‌رفراوان‌و درێژخایه‌نی به‌سه‌ردا سه‌پاندووین، هه‌موو شه‌ڕێكیش نه‌هامه‌تی‌و قاتوقڕی‌و بارگرانی زیاتر به‌دوای خۆیدا دێنێت. بۆیه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی لا چه‌سپیوه، كه ده‌بێت تا ده‌توانێت خۆڕاگربێت له‌به‌رده‌م سه‌ختی‌و ناخۆشیه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه نه‌گریسه‌دا، تا بۆی ده‌كرێت دان به‌خۆدا بگرێت‌و پشووی درێژبێت.
دانبه‌خۆداگرتن تاكه‌ی؟
خه‌ڵك هه‌میشه‌و له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا به‌ئێستاشه‌وه، خۆبه‌ختكه‌رو فیداكار‌و قوربانیده‌ر بوون، توێژه جیاجیاكانی گه‌نجان‌و ره‌نجده‌ران‌و كاسبكار‌و زه‌حمه‌تكێشان‌و جووتیاران، بزوێنه‌رو سووته‌مه‌نی شۆڕش‌و راپه‌ڕینه‌كانی گه‌ل بوون دژ به‌ڕژێمی به‌عسی دیكتاتۆری، زۆرترین قوربانییان له‌شه‌هیدبوون‌و ماڵوێرانی‌و ده‌ربه‌ده‌ربوون‌و ئاواره‌یی به‌خشیوه له‌پێناو سه‌رفرازی‌و ئاسووده‌یی گه‌ل‌و نیشتماندا، ژماره‌ی شه‌هیدو بریندارانی پێشمه‌رگه‌ش له‌شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش‌و ئازایه‌تی‌و چاونه‌ترسییان له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان‌دا، ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێت، بۆیه خه‌ڵك مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه بزانێت بارگرانییه‌كانی تاكه‌ی ده‌خایه‌نن، خۆڕاگری‌و به‌رگه‌گرتنه گرانبه‌هاكه‌ی چه‌ند كاتی ده‌وێت، ئاسۆی چاره‌سه‌ر چه‌ند دووره‌و كه‌ی به‌ئومێد ده‌گات.
ئه‌وله‌ویه‌تی ده‌سه‌ڵات
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ركی حكومه‌ت‌و نوێنه‌رانیشمانه له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی هه‌موو كار‌و هه‌وڵێكیان بۆ خزمه‌تكردن‌و كامه‌رانی خه‌ڵك بێت، بایه‌خی سه‌ره‌كی به‌م پرسه بده‌ن‌و هه‌موو گرفت‌و كێشه‌یه‌كی دیكه هیج نه‌بێت بۆ ئه‌م قۆناغه وه‌لابنێن، خه‌ڵك بكه‌نه ئه‌وله‌ویه‌ت‌و كاری هه‌ره له‌پێشینه‌و ئامانجی سه‌ره‌كییان، چونكه ده‌سه‌ڵات به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌ژیان‌و گوزه‌ران‌و بژێوی خه‌ڵك، به‌رپرسه له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌م‌و پرسیار‌و داوا‌و داخوازی ره‌وایان‌و ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانیان‌و چاره‌سه‌ركردنی به‌په‌له‌ی هۆكارو پاڵنه‌ره‌كانی پشت ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ش. حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات به‌رپرسن له‌ناشه‌فافبوونی پرسی نه‌وت‌و داهاته‌كانی تر، ئه‌ركیشیانه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا بێده‌نگی دایان نه‌گرێت‌و هه‌ڵوێستیان شه‌رمنانه نه‌بێت، ئه‌ركیانه راستییه‌كان نه‌شارنه‌وه‌و بێ پێچ‌و په‌ناو دوودڵی به‌خه‌ڵكیان رابگه‌یه‌نن. بێگومان خه‌ڵكیش خاوه‌نی هه‌ڵوێستن، ئه‌گه‌رچی نیگه‌رانیش بن، به‌ڵام خۆڕاگر‌و كوڕی رۆژانی ته‌نگانه‌ن، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین، كه دواجار نیگه‌رانی‌و خۆڕاگریش سنووریان هه‌یه. بۆیه نابێت حكومه‌ت بێ باك بێت له‌ئاست چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك‌و چاره‌سه‌ركردنی پێداویستی‌و داواكان‌و مووچه.