لە گوندەکانی باکووری پارێزگای ورمێ بەفر دەبارێت

رووداو دیجیتاڵ
 
شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی باکووری پارێزگای ورمێی گرتووەتەوە و لە گوندە سنوورییەکانی چاڵدران و سەڵماس و ناوچەی کوتوولی خۆی لە شەوی رابردووەوە بەفر دەبارێت.
 
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراون، بەفربارین چەندین گوندی سەر بە شارەکانی چاڵدران و سەڵماس و ناوچەی کوتوولی خۆی و بەرزاییەکانی ناوچەی مەرگەوەڕی گرتووەتەوە.
 
لە ناوچەکانی دیکەی پارێزگای ورمێ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش باران دەبارێت. لە بەرزاییەکانی شاهۆ لە پارێزگای کرماشانیش بەفر باریوە.
 
بەپێی پێشبینی کەشناسی، بارینی باران و بەفر لە بەرزاییەکان لە رۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.
 
هاوکات، چەند رۆژێکە شەپۆلێکی باران و سەرما و سۆڵە پارێزگاکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە، لە پارێزگاکانی قەرس، ئەرزەڕۆم و ئەردەخان، وان، ئاگری مووش و بەدلیس بەفرباریوە.