بەدلیس؛ بەهۆی بەفربارینەوە لە چەند شوێنێک کرایە پشوو

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی بەفربارینەوە خوێندنگەکانی ژمارەیەک گوندی سەر بە ناوەندی بەدلیس و شارۆچکەی نۆرشێن ئەمڕۆ کرایە پشووە.
 
 ئەو قوتابخانانەی سیستمی هاتووچۆیان هەیە، بەهۆی بەفربارین و شەختەوە رۆژێک کرایە پشوو.
پارێزگای بەدلیس لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی  کردووە، بەگوێرەی داتای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت بەفربارین لە شارەکە درێژە بکێشێت.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەبەر مەترسیی بەفر بارین، شەختە و داخرانی رێگەکان لە کاژێرەکانی بەیانیدا، بۆ لەبەرچاوگرتنی سەلامەتیی قوتابیان و هاووڵاتییان، ئەمڕۆ لە گوندەکانی سەر بە ناوەندی بەدلیس و شارۆچکەی نۆرشین، کرایە پشوو.
 
بەگوێرەی بڕیاری پارێزگا تەنیا ئەمڕۆ چوارشەممە 17-12-2025 خوێندنگەکانی ئەم ناوچانەی دیاریکراون، دەکرێتە پشوو.