محەممەد نازری: خۆشترین رۆژم ئەو رۆژە بوو كە ئەوەی منی حوكم دا مرد
رووداو - تاران
لە گفتوگۆیەكی دەگمەندا لەڕێی گۆڕینەوەی نامە، محەممەد نازری، ئەو زیندانییە سیاسییە كوردەی كە ساڵی 2012 لە نێو یەكێك لە زیندانەكانی ئێران لێوی خۆی دوورییەوە و مانگرتنی لە خواردن راگەیاند، باس لە دەردەسەرییەكانی 20 ساڵی رابردووی نێو زیندانەكەی دەكات.
"خراپترین رۆژەكانی نێو زیندان ئەو رۆژانەن كە دەیان هاوڕێیان پەلكێش دەكردم بۆ لەسێدارەدان و هەروەها ئەو رۆژەی كە هەواڵی مەرگی دایكمم بیست". نازری لە نامەیەكدا بۆ مەسیح عەلینەژاد، رۆژنامەنووسی ئێرانی كە لە لەندەن دەژی، چیرۆكەكانی نێو زیندان دەگێڕێتەوە.
نازری نزیكەی 20 ساڵە لە زیندانی رەجائی شەهر لە شاری كەرەج زیندانی كراوە، ئەو بە عەلینەژادی گوتووە "ساڵی 1994 لە ماڵی خوشكەكەم بووم لە بۆكان كە دەستگیركرام. دواتر لە دادگایەكی ناڕوون و خێرادا و بەبێ پارێزەر حوكمی لە سێدارەدانم بەسەردا سەپێنرا". كاتێك كە نازری دەستگیركرا، تەمەنی تەنیا 23 ساڵان بوو.
نازری كە ئێستا تەمەنی 43 ساڵە، دەڵێت پەیوەندی لەگەڵ حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران هەبووە، بەڵام هەرگیز دەستی لەهیچ تووندوتیژییەكدا نەبووە لە دژی كۆماری ئیسلامی.
"دایكم و خوشكەكەم سەردانیان دەكردم جارجارە. بەرپرسانی ئێرانی و كاربەدەستانی زیندان هەمیشە بە ساختە هیوایان پێدەبەخشین كە ئازاد دەكرێم". نازری دەڵێت "بەڵام كە دەستم كرد بە مانگرتن، ئیدی نەیاندەهێشت ئەوانیش سەردانم بكەن، كاتێك دایكم مرد یەك ساڵ دواتر هەواڵەكەم بیست."
نازری لە مانگی ئابی 2012، لێوەكانی خۆی دوورییەوە وەكو پرۆتیستۆیەك لەبەرامبەر پشتگوێخستنی داواكاریی ئازادكردنی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانەوە.
دوای دەستگیركردنی لەساڵی 1994، بۆ ماوەی سێ مانگ لە زیندانی ئیتلاعاتی بۆكان زیندانی كرا و دواتر گوازرایەوە بۆ زیندانی مەهاباد و لەوێ لەلایەن دادگای شۆڕشەوە دادگایی كرا بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران".
دادگایەكی دیكەی شۆڕش حوكمی لەسێدارەدانی بۆ دەركرد، بەڵام دوای پێداچوونەوە حوكمەكەی بۆ كەمكرایەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی.
نازری بە عەلینەژاد دەڵێت مانگرتنەكەی دوای ئەوە دەستپێكرد كە بینی دوو لە هاوڕێكانی دوای بەسەربردنی 22 ساڵ لە زیندان هیچ ئومێدێكیان بە ئازادبوون نەبوو. بۆیە بۆ ماوەی 49 رۆژ مانی گرت.
"كە بڕیارم دا دەست بە مانگرتن بكەم، لێوەكانی خۆم دوورییەوە و بە حەبی ناركۆتیك سڕم كردن بۆ ئەوەی ئازاری زۆریان نەبێت، هاوڕێیەكم ئامۆژگاری كردم كە مان بگرم. بەڵام بەهەرحاڵ كاتێك كە باوێشكم دەدا، یان دەپژمیم شوێنی تەقەڵەكانی لێوم دەپچڕان و دەبوو جارێكی دیكە بیاندوورمەوە".
نازری دەڵێت كاتێك كە زیندانییەكی سیاسی لەبەر بۆچوونی سیاسیی زیندانی دەكرێت و دەمرێت ئەوە ئەوپەڕی شانازییە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە كە ئەو لە مردن ناترسێت.
"زۆربەی رۆژەكانی زیندان وەكو یەك وایە. لەماوەی مانەوەم لێرە نزیكەی زیاتر لە 50 زیندانیم ناسیوە كە هەموویان لە سێدارەدراون". ئەو هەروەها دەڵێت "خۆشترین رۆژی زیندانم ئەو رۆژە بوو كە بیستم ئەو كەسەی حوكمی منی دا و ناوی محەممەد مینایی بوو، مرد".
ئەو دەڵێت زۆربەی كاتەكانی بە تەماشاكردنی تەلەڤزیۆن و خوێندنەوە بەسەر دەبات. ئەو هەرگیز ئینتەرنێتی بەكارنەهێناوە، تەنیا لە هاوڕێكانیەوە ناوی ئینتەرنێتی بیستووە.
ئەو بەداخە و دەڵێت زۆر لە میدیا و رۆژنامەنووسەكان تەنیا دەڕواننە یەك گۆشەی مافی مرۆڤ و ناوی گرووپێكی دیاریكراو یان پارتێكی دیاریكراو دەهێنن، بەڵام ئەو هیواخوازە كە رۆژێك رۆژنامەنووسان گرنگی بە دەنگی تاكە كەسەكانیش بدەن و چیرۆكی خەڵكی وەكو خۆی بە جیهان بگەیەنن.
سەرۆكی ئێران، حەسەن رووحانی كە هەڵبژاردنەكانی مانگی شەشی 2013ی بەشێوەیەكی بەرچاو بردەوە، بەڵێنی "نوێخوازی" لە كاروباری نێودەوڵەتی داوە و بەڵێنی دا كە بەربەستەكانی سەر ئازادییە مەدەنیەكان كەمتر بكاتەوە.
بەڵام بەگوێرەی سەنتەری دۆكۆمێنتكردنی مافی مرۆڤی ئێران، لە كاتی دەستبەكاربوونییەوە لە مانگی ئابی رابردوو هەتا ناوەڕاستی مانگی كانوونی دووەمی 2014 زیاتر لە 340 كەس لەسێدارەدراون.