سنوونێ.. پێشمەرگە بەدوای گۆڕە بە كۆمەڵەكان دەگەڕێت
رووداو - سنوونێ
هێزەکانی پێشمەرگە دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش بەردەوام بەدوای گۆڕە بە کۆمەڵەکان دەگەڕێن و تاوەکو ئێستا چەند گۆڕێکی بە کۆمەڵیان لە چەند شوێنێکی جیاواز دۆزیونەتەوە.
زۆربەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانیش لە ناحیەی سنوونێ لە دەڤەری شنگال دۆزراونەتەوە و هەفتانەش هەواڵی دۆزینەوەی گۆڕی نوێی قوربانییانی دەستی داعش لە ناحیەکە بڵاودەبێتەوە.