کۆمەڵە سووتانی ئۆتۆمبێلەکەیان لە سنووری سلێمانی بە 'گوماناوی" ناودەبات
رووداو دیجیتاڵ
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سووتانی ئۆتۆمبێلەکەیان لە رێگەی دووکان - سلێمانی بە رووداوێکی "گوماناوی" ناودەبات و دەڵێت، پێشمەرگەیەکیان گیانی لەدەستداوە.
دەقی راگەیێندراوەکەی کۆمەڵە:
رای گشتیی ئاگادار دەکەینەوە سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٩ی رێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاویی لە رووداوێکی گوماناویدا ئۆتۆمبیلێکی کۆمەڵە لە نێوان رێگای سلێمانی بۆ دوکان تەقیوەتەووە و بەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە بە ناوی «سەعید (هێرش) رەنجبەر» گیانی بەختکردووە و «ئارام بەهرامی» یەکێکی دیکە لە پێشمەرگەکانمان بریندارە کە بە خۆشییەوە باری تەندروستیی جێگیرە.
بەم بۆنەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و هاورێیانی هاوڕێ هێرش و خەڵکی ناوچەی لەیلاخ دەکەین و هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوە بۆ هاوڕێی ئارامی بەهرامی دەخوازین. ئاسایشی سلێمانی و ئەمنییەتی کۆمەڵە خەریکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەن و لە راگەیاندنەکانی دیکەدا رای گشتی لێ ئاگادار دەبێتەوە.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی
٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی
١٨ی فێورییەی ٢٠٢٦ی زایینی