لە هەولێر 13 بەنزینخانە داخران

رووداو دیجیتاڵ
 
قایمقامیەتی هەولێر رایگەیاند، 13 بەنزیخانە، کە بەنزینی کواڵیتیی خراپیان فرۆشتووە، لەلایەن لێژنەکانیانەوە داخراون و سزادراون
 
ئەمڕۆ دووشەممە، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر  رایگەیاند، "لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لێژنەکانی پشکنین و چاودێری بۆ وێستگەکانی سووتەمەنی (بەنزینخانە) بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتیی خراپ و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان، 13 وێستگەی بەنزینخانە لە هەولێر داخران و سزادران".
 
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو 17ی ئەم مانگە پشکنینیان بۆ 168 وێستگە کردووە.
 
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، ناوی ئەو 13 وێستگەیەی بڵاوکردووەتەوە، کە سزادراون:
 
-وێستگەی کۆك/ برایەتی
- وێستگەی هێمن/ رێگای مەخموور
- وێستگەی شارەکەم/ کۆیە
- وێستگەی زانا/ کۆیە
- وێستگەی میر/ گەڕەکی شادی
- وێستگەی کرود/ رێگای موسڵ
- وێستگەی باغی گەزنە/ رێگای موسڵ
- وێستگەی دارەبەن/ رێگای ئیفراز
- وێستگەی بەتاو/ رێگای ئیفراز
- وێستگەی تاج/ 120 مەتری، عەنکاوە
- وێستگەی بەهار/ بنەسڵاوە
- وێستگەی زریان/ بنەسڵاوە
- وێستگەی هاوینەهەوار/ رێگای پیرمام
 
رۆژی 3ی ئەم مانگەش، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند، لە 24ی شوبات تاوەکو 29ی شوبات پشکنینیان بۆ 108 بەنزینخانە کردووە، 10 بەنزینخانەیان بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان سزاداوە.