وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی کەم وەرگرتنی گەنم، یاداشتێکی ناڕەزایی دەداتە سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق

18-04-2026
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، یاداشتێکی ناڕەزایەتیی لەبارەی پلانی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2026، دەداتە هەریەکە لە سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق.
 
رۆژی شەممە، 18ـی نیسانی 2026، هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "وەزارەتمان بە فەرمی نووسراوێکی ئاراستەی هەریەکە لە سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق کردووە، تێیدا ناڕەزایەتیی خۆمان بەرامبەر ئەو بڕیارە نادادپەروەرانەیە دەربڕیوە کە لە لیژنەی باڵای کشتوکاڵی عێراق بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دراوە."
 
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ گوتی: "لە کاتێکدا حکومەتی فیدراڵی پلانی هەیە 3 ملیۆن و 800 هەزار تۆن گەنم لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور وەربگرێت، بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان تەنیا بڕی 292 هەزار تۆنی دیاریکردووە. ئەمە جیاکارییەکی ئاشکرایە و نوێنەرانی ئێمە لە کۆبوونەوەکەدا بە تووندی رەتیانکردووەتەوە."
 
بە گوتەی هیوا عەلی، ئەو بڕەی دیاریکراوە هیچ بنەمایەکی زانستیی نییە و گوتی: "بەپێی بڕیارەکەی بەغدا، بۆ هەر دۆنمێک زەوی لە هەرێمی کوردستان تەنیا 88.5 کیلۆگرام گەنم وەردەگیرێت، لە کاتێکدا بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق ئەو بڕە 900 کیلۆگرامە".
 
وەزارەتی کشتوکای پێشبینی دەکات بۆ ئەمساڵ، "بەرهەمی گەنمی هەرێمی کوردستان بگاتە زیاتر لە 2 ملیۆن و 500 هەزار تۆن".
 
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە یاداشتەکەمانەکەدا داوا لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق کردووە، "دەستوەردان بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە و بڕیار بدەن بە وەرگرتنی لانیکەم 50%ـی بەرهەمی گەنمی جووتیارانمان، ئەگەرنا جووتیاران تووشی زیانێکی گەورە دەبن و ناچار دەبن بەرهەمەکانیان لە بازاڕی رەش بە نرخێکی هەرزان بفرۆشن."
 
ساڵی 2024 حکومەتی عێراق نزیکەی 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرت. پاریش بڕیاریدا، تەنیا 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت. ئەمساڵ کەمتری کردووەتەوە بۆ 292 تۆن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئاسیاسێڵ.

ئاسیاسێڵ: هاوبەشان دەتوانن لە پلاتفۆرمی 1001ـەوە خولە بەهێزەکانی ئەورووپا ببینن

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هاوبەشییەکی لەگەڵ پلاتفۆرمی 1001 راگەیاند، کە یەکەمین پلاتفۆرمی یاسایی عێراقییە بۆ خزمەتگوزارییەکانی پەخشی دیجیتاڵی (OTT). بەگوێرەی ئەو هاوبەشییە، بەشداربووانی ئاسیاسێڵ لە رێگەی پاکێجە لێکدراوەکانی کۆمپانیاکەوە، دەتوانن بەبێ بەرامبەر دەستیان بە نێوەڕۆکێکی پرێمیۆم و جۆراوجۆری سینەمایی و وەرزشی بگات.