رێگە بە جووتیاران دەدرێت گەنم ببەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان
رووداو هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، هه‌ر جووتیار بیه‌وێت گه‌نمه‌كه‌ی بباته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی بازرگانی مۆڵه‌تی پێده‌دات، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش ئه‌و بابه‌ته‌مان تاوتوێكردووه.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، بەڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی مژاری رادیۆی رووداو گوتی "هه‌ر جووتیار بیه‌وێت گه‌نمه‌كه‌ی بباته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی بازرگانی مۆڵه‌تی پێده‌دات، به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداری نرخی بۆرسه‌ی جیهانی بێت كه نرخه‌كه‌ی له نێوان 200 بۆ 230 دۆلاری ئه‌مریكییه، له‌كاتێكدا له ناوخۆ به 400 هه‌زار دیناره، كه‌واته نرخی فرۆشتن له هه‌رێمی كوردستان 100 دۆلاری ئه‌مریكی زیاتره.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م گوتیشی: "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌و بابه‌ته‌مان تاوتوێكردووه و ئه‌وانیش ئه‌و پێشنیازه‌یان ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و جووتیاره‌ی نیازی بردنه ده‌ره‌وه‌ی گه‌نمه‌كه‌ی هه‌بێت، بڕه پاره‌یه‌كی پێبدرێت وه‌ك پشتگیری بۆ ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی".
ئه‌مساڵ چوار هەزار و 607 جووتیار ناویان دراوه‌ته وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق كه سێ به‌شی گه‌نمی به‌رهه‌مهاتوویان راده‌ستی سایلۆكان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان به‌وه رازینین ده‌ڵێن ''هه‌ر جووتیارێك 18%ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت ئه‌وه‌ش زیان به جووتیاران ده‌گه‌یێنێت".
حكومه‌تی عێراق پشتی به‌بڕی گه‌نمی وه‌رگیراوی ساڵی 2017 به‌ستووه بۆ هەرێمی کوردستان، كه ته‌نها 340 هه‌زار تۆن بووه، بۆیه 112 هه‌زار تۆنی بۆ پارێزگای دهۆك و 100 هه‌زار تۆن بۆ هه‌ولێر، 128 تۆنی بۆ پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵەبجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان دیاریكردوه.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن