بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلە لە مەلەتیی باکووری کوردستان روویدا
رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلە بە پێوەری رێختەر لە سنووری پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستان روویدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا - ئافاد بڵاوكراوەته‌وه، بوومەلەرزەکە كاژێر 6:36ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 18-06-2023 روویداوە. چهقهكهی شارۆچكه‌ی شیرۆ بووە و قووڵایی بوومه‌له‌رزه‌كه بە 7.06 كیلۆمه‌تر تۆمار کراوە.
ئۆزگو ئۆزەن، قائیمقامی شیرۆ گوتی، "تاوەکو ئێستا هیچ دۆخێکی نەخوازراو لەئارادا نییە. تیمەکانمان بەردەوامن لە بەدواداچوون. هیوای سەلامەتی بۆ خەڵکی شارۆچکەکە دەخوازم."
رۆژی 6ی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر کە چەقەکەیان مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 10 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانیان هەژاند. بەگوێرەی ئاماری فەرمیی تورکیا، ژمارەی گیانلەدەستدان لە بوومەلەرزەکانی مەرەش و دەوروبەری، 50 هەزاری تێپەڕاند.