ئەبوبەکر هەڵەدنی: بڕیارێک دەدەین خزمەت بە پێگەی یەکگرتوو بکات
رووداو- هەولێر
کاژێر 15:20 خولەکی رۆژی سێشەممە 18-8-2015 بۆ جاری دووەم مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکگرتوو کۆبووەوە بۆ بڕیاردان لەسەر بشداریکردن یان نەکردن لە کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی کوردستان.
ئەبوبەکر هەڵەدنی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" ئەمڕۆ تاوتوێی ئەو بابەتانە هەمووی دەکەین بۆ ئەوەی بڕیارێک بدەین خزمەت بە دۆخی سیاسی کوردستان و پێگەی یەکگرتوو بکات".
هەڵپەساردنی ئەندامێتی یەکگرتوو لە حکومەت و پەرلەمان یەکێکە لە پێشنیازەکان کە بە گوتەی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ دەکرێ، بەڵام هەڵەدنی دەڵێت" من لەگەڵیدا نیم و پێموایە خزمەت بە دۆخەکە ناکات".