رێکەوت زەکی: رێککەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان بۆ 11 پۆستە
رووداو- هەولێر
یەکێتی و گۆڕان ئامادەکاریان کردووە بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگاری سلێمانی دەڵێت" بڕیاردراوە کە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکێتی بە فەرمی هیچ شتێکی بە ئێمە رانەگەیاندووە".
رێکەوت زەکی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی ئاڵوگۆڕی پۆستەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە نێوان یەکێتی و گۆڕان رایگەیاند: "یەکێتی و گۆڕان تەنیا لەسەر یەک پۆست رێکنەکەوتوون بەڵکو بەپێی رێککەوتنی نێوانیان 11 پۆست ئاڵوگۆڕ دەکرێت کە ئێستا 9 پۆست لەکارکردندان".
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگاری سلێمانی گوتیشی" یەکێتی لە ماوەی پێشووشدا هەمووکات ئامادەیی پیشانداوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکانی نێوانیان و هەروەها ئێستایش ئەو ئامادەیی تێدایە و تەنانەت پارێزگاری سلێمانیش ئامادەیە بۆ رادەستکردنەوەی پۆستەکە بە گۆڕان.
لەبارەی چۆنیەتی ئاڵوگۆڕەکە، رێکەوت زەکی ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاردراوە کە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکێتی بە فەرمی هیچ شتێکی بە ئێمە رانەگەیاندووە وەک فراکسیۆنی یەکێتی و ئاگاداری وردەکارییەکان نین.
رێکەوت زەکی دەشڵێت" ئاڵوگۆڕەکانی نێوان یەکێتی و گۆڕان تەنیا بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی وهەڵەبجە نییە، بەڵکو دەبێت گۆڕانکارییەکان لە نێوان پۆستەکانی، هەردوو پارێزگارانی سلێمانی و هەڵەبجە ، جێگرەکانیان، قائیمقامی هەڵەبجە و سلێمانی و سەرۆکی ئەنجوومەنەکان بێت و گۆڕانکارییەکان بەیەک پاکێج ئەنجامبدرێن".
بەپێی رێککەوتنی نێوان گۆڕان و یەکێتی بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی، 20-ی ئەم مانگە پارێزگاری نوێی لەسەر پشکی گۆڕان لەو پارێزگایە دەستبەکاردەبێت و هەڤاڵ ئەبوبەکریش تاکە کاندیەی گۆڕان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە