پۆلیسی کەرکووک: ژن و مێردێک لە ماڵەکەیاندا کوژران
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، شەوی رابردوو ژن و مێردێک لە ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی شۆراوی کەرکووک کوژراون.
رۆژی پێنجشەممە 18-11-2021 رائید عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو روویداوە، بەڵام کەمێک بەر لە ئێستا هێزەکانمان ئاگادارکراونەتەوە، ژن و مێردەکە لەنێو ماڵەکەیاندا کوژراون."
بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە چەند کەسێک بوون و پارەیان دزیوە و ئۆتۆمبێلێکیشیان دزیوە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە "پێدەچێت ئەوانەی ئەو کارەیان کردبێت کەسانی ناسیاوی خۆیان بن، بەڵام ئێمە لێکۆڵینەوەمان لە رووداوەکە بەردەوامە و وردەکاریی زیاتر لە دوای لێکۆڵینەوەکان دەردەکەوێت."
ئەو ماڵە لە شوێنێکی چۆڵە و بەگوتەی عامر نووری، شوێنەکە چۆڵەوانییە و زۆر ئاوەدان نییە، هەروەها ژن و مێردەکە بە تەمەنن و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی داد کراوە.
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکە لەگەڵ هاونیشتمانییەک قسەی کرد کە دراوسێی ماڵەکەیە، گوتی "تەلەفۆنیان بۆم کرد و پێیان گوتین کە دراوسێکەتان هێرشی کراوەتەسەر، چوومە ژوورە بینیم پیاوەکە چەقۆی بە ملدا هاتبوو و کوژرابوو، بەڵام سەری لە جەستەی جیانەکرابوویەوە. هەروەها ژنەکەش لە ژوورەوە کوژرابوو."
مامی پیاوە کوژراوەکە بە گریانەوە بە رووداوی راگەیاند، "خۆی فەرمانبەرە لە شارەوانی و هاوژینەکەیشی مامۆستایە. تاوەکو ئێستا هیچ دیارنییە کە رووداوەکە چۆن بووە.
مامی پیاوە کوژراوەکە بە گریانەوە بە رووداوی راگەیاند، "خۆی فەرمانبەرە لە شارەوانی و هاوژینەکەیشی مامۆستایە. تاوەکو ئێستا هیچ دیارنییە کە رووداوەکە چۆن بووە.
ئێمە بەر لە نیو کاژێر زانیمان کە رووداوەکە چۆن بووە."هاونیشتمانییەکی دیکە کە دانیشتووی گەڕەکەکە بوو بە رووداوی راگەیاند کە پێشتر بە هیچ شێوەیەک رووداوی وا رووینەداوە " ئافرەتەکە لە ژوورێک کوژرابوو و پیاوەکەش لەسەر قەنەفەیەک بوو لە ژوورێکی دیکە، پیاوەکە چەقۆ بە ملییەوە بوو و لە جەستەیشی هەندێک چەقۆی هەبوو."
بەگوتەی دراوسێکەی، ئەو ژن و پیاوە منداڵیان نییە و خۆیان بە تەنیا لەنێو ماڵەکدا ژیاون، ناشزانین کە هۆکاری رووداوەکە چییە.
بەگوتەی دراوسێکەی، ئەو ژن و پیاوە منداڵیان نییە و خۆیان بە تەنیا لەنێو ماڵەکدا ژیاون، ناشزانین کە هۆکاری رووداوەکە چییە.