کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆتاییهات؛ 'لە دانوستان لەگەڵ لایەنەکان بەردەوام دەبین'

رووداو دیجیتاڵ

کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆتاییهات. ئەندامێکی کۆمیتەکە دەڵێت، باسی دانوستاندن لەگەڵ حیزبەکان و تێڕوانینیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کراوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبووەوە.  چیا هەرکی، ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند،  کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی دەبێت.
 
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە بە رووداوی گوت، لە کۆبوونەوەکە بڕیار دراوە، "پارتی لە دانووستاندنەکان لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بەردەوام بێت".
 
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی دەشڵێت، "پارتی تێڕوانینی تایبەتی خۆی هەیە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار وەک پشکی کورد".
 
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی کۆمیتەنی ناوەندی پارتی دوای کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممەی نێوان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هات.