لە بازگە نافەرمییەکانی نێوان کەرکووک-بەغدا پارە لە شۆفێران وەردەگیرێت
رووداو - گەرمیان
له بازگه نافه‌رمییه‌كانی تازه خورماتوو و سلێمان به‌گ لە رێگەی نێوان کەرکووک - بەغدا، هەروەها رێگەی نێوان سه‌عدیه - شاره‌بان لە پارێزگای دیاله له ماوه‌ی دوو رۆژدا سه‌تان هه‌زار دینار له‌و شۆفێرانه وه‌رگیراون، كه له ده‌روازه‌ی سنووری په‌روێزخانه‌وه كاڵا و شمه‌ك ده‌به‌نه ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق. ئه‌وه له‌كاتێكدایه ده‌بوو دوای جێبه‌جێكردنی پێناسه‌ی نوێی گومرگی، ئه‌و بازگانه هه‌ڵبگیرانایه.
عه‌مار مه‌جید، شۆفێر دەڵێت ''سوپای عێراق رەبایەیان هەیە، بەڵام به شه‌وان له‌سه‌ر شه‌قامی قۆری چای دەوەستن، بۆ بارهەڵگری بچووک داوای 10 هەزار و بۆ گەورەش داوای 20 هەزار دینار دەکەن و لە شۆفێرانی وەردەگرن".
ئه‌حمه‌د نووری، شۆفێر ''به‌زۆر پاره‌ت لێوه‌رده‌گرن، ئەگەر پێیاننەده‌ی سووكایه‌ت پێده‌كه‌ن و لێیتده‌ده‌ن و دەتگه‌ڕێننه‌وه. ئه‌مه كاری حیزبه‌كانه، ئه‌وانه‌ی سه رێگەی سلێمان به‌گ - كوباشی سه‌ر به دیاله‌ن".
ریاز عه‌لی، شۆفێر دەڵێت "دوا ی وه‌ستانمان بۆ ماوەی سێ بۆ چوار كاژێر و تکایەکی زۆر، سوودی نەبوو، خاوه‌نی باره‌كه هات و هەر بارهەڵگرێکی بە 200 دۆلار په‌ڕاندەوه".
له ده‌روازه‌ی سنووری په‌روێزخان زیاتر له دوو هەزار و 700 ئۆتۆمبێل كارده‌كه‌ن؛ لە 90%ی ئه‌م ئۆتۆمبێلانە كاڵا و شمه‌ك ده‌به‌نە پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق.
له 18ی مانگه‌وه زیاتر له 30 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له بازگەی تازه خورماتوو رێگە به په‌ڕینه‌وه‌یان نادرێت بۆ بەغدا.
محه‌ممه‌د حه‌مه ئه‌مین، نوێنه‌ری شۆفێره‌كانی په‌روێزخان دەڵێت ''ئەوەی پارەکە وەردەگرێت زابتێکە ناوی رائد حامد، له‌سه‌ر شانی نوسراوه پاسه‌وانی سه‌رۆكوه‌زیران. بۆ هەر بارێک هەزار دۆلار، یان 800 بۆ 500 دۆلاری پێنەدەی، رێگەنادات بڕۆیتە کەرکووک".
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی سنووری په‌روێزخان دەڵێت، گلەیی کاسبکاران و شۆفێرانیان گەیاندووەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقیش. گوتیشی "هه‌موویان هاتوونه‌ته سه‌ر هێڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گومرگی عێراق ده‌ڵێت، پۆلیسی ئێمه نین. ئەگەر بڕیارە پێناسه گومرگی جێبه‌جێبکەین ده‌بێ رێگری له هیچ بارهەڵگرێک نه‌كرێت له زاخۆ تاوەكو به‌سره".
لە هەرێمی کوردستان و عێراق پێناسەی گومرگیی یەکگرتوو چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە 97 مادە لەخۆدەگرێت و لە 21 بڕگە پێکدێت. پێناسەی گومرگیی نوێ پێکهاتووە لە 70%ـی ماددەکانی پێناسەی گومرگیی هەرێمی کوردستان و نزیکەی 30%ـی عێراق.