مەسرور بارزانی بۆ عەلی تەتەر: هەرچییەک پێویست بێت بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان بکرێت

رووداو دیجیتاڵ 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە پارێزگاری دهۆک دەکات هەرچییەکی پێویست بێت بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان بکرێت. 
 
لە درەنگیی شەوی رابردووەوە شەپۆڵێکی بەهێزی بارانبارین پارێزگای دهۆکی گرتووەتەوە و لە چەند شوێنێک لافاو دروستبووە. 
 
پارێزگای دهۆک لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لەسەر ئەو پرسە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی بە عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆکەوە کردووە. 
 
بەگوێرەی پارێزگای دهۆک، مەسرور بارزانی گوتوویەتی، "هەرچییەکی پێویست بێت، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان بکرێت."

 

هاوکات، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاوکارییەکی بەپەلە و پێویست دووپاتکردووەتەوە.  
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لافاوەکەی دهۆک زیانی مادیی هەبووە و لانیکەم دوو کەس ئاو بردوونی و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان دیار نییە. 
 

.