شەوی بەرات لە چییەوە هاتووە و قورئان چۆن باسی کردووە؟

رووداو - هەولێر

هەموو ساڵێك منداڵان لە شەوی 15ـشەعبان-دا، كە شەوی بەراتە ماڵان دەگەڕێن و نقوڵ و شیرینی دەبەخشرێتەوە بەسەریاندا. خۆشحاڵکردنی خەڵکیی نەریتێکی سەرەکی شەوی بەراتە.

مامۆستایەکی ئایینی دەڵێت، شەوی بەرات شەوێکی پیرۆزە، لە قورئاندا ئاماژە بە شەوی بەرات کراوە. لەو شەوەدا قیبلەی موسڵمانان گۆڕدراوە، ئاوی زەمزەم زیادی کردووە، مێژووی بەرزراگرتنی شەوی بەرات لە ناو کورددا بۆ 700 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. 

شێخ بەهائەدین نەقشبەندی، مامۆستای ئایینی دەڵێت، شەوی بەرات یەکێکە لە شەوە پیرۆزەکان و خودای گەورە لە قورئاندا باسی کردووە. لە شەوی بەراتدا قیبلەی موسڵمانان لە قودسەوە بۆ مەککە لەسەر خواستی پێغەمبەر (دخ) و بە فەرمانی خودای گەورە گۆڕاوە. هەروەها لە شەوی بەراتدا ئاوی زەمزەم زیادی کردووە. بەرات شەوی نزا و پاڕانەوەیە و موسڵمانان زیندووی دەکەنەوە و لە رۆژەکەیشیدا بە رۆژووبوون خێرێکی گەورەیە.