هاتنی چەکە ئەمریکییەکان نرخی چەکی دابەزاندووە
رووداو - هەولێر
لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر ناوچەکانی شنگال و مەخموور و بەشداریکردنی خۆبەخشەکان لەگەڵ پێشمەرگە بۆ شەڕکردن دژی چەکدارانی داعش، نرخی چەک لە باشووری کوردستان بەرزبووەوە ، بەڵام دوای هاتنی چەکی ئەمریکی و هاوکاری سەربازی لەلایەن وڵاتانی ئەوروپی نرخی چەک دابەزیوەتەوە، بەڵام تا ئێستاش بازاڕی چەک جموجۆڵێکی باش بەخۆوە دەبینێت.
مەیدانی فرۆشتنی چەک لە شاری هەولێر، لە سەرەتای هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر مەخموور و شنگال و ناوچەکانی دەوروبەریانەوە، ئەم بازاڕە جمەی دێت.
لەم بازاڕەدا تەنیا خۆبەخش و هاونیشتمانیان چەک و کەلوپەلی سەربازی ناکڕن، بەڵکو پێشمەرگەش بە هەمانشێوە پێداویستیە سەربازییەکانیان دابیندەکەن بە کڕینی چەک و گولە و کەلوپەلی دیکەی سەربازی.
لەم بازاڕەدا زیاتر چەکی رووسی بەدیدەکرێت و لە چەکەکانی دیکە زیاتر مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەسەرەتای هێرشەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکانی باشووری کوردستان، نرخی چەک گران بوو، بەڵام دوای هاتنی چەکی ئەمریکی و هاوکاریکردنی سەربازی لە لایەن چەند وڵاتێکی ئەوروپییەوە، نرخی چەک بە رێژەی ٣٠% تا ٤٠% هەرزان بووە.
ئێستا زۆر لەو پێشمەرگانەی کە چەکیان کڕیبوو دووبارە چەکەکانیان دەفرۆشنەوە، بۆ ئەوەی ئەو چەکە قورسە وەربگرن کە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپی رەوانەی هەرێمی کوردستان کراون بەمەبەستی شەڕکردن دژی چەکدارانی داعش.