رووداو دیجیتاڵ
کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بە زمانی کوردی قسە دەکات و داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات، "بە تەواوی" بەشداری لە هەڵبژاردنی مانگی داهاتووی پەرلەماندا بکەن.
ستێڤ بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا بە زمانی کوردی دەڵێت: "هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەران ئامرازێکی گرنگە بۆ دیموکراسییەکی گەشەسەندوو، چونکە هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی لە داڕشتنی داهاتووی خۆیاندا، دەنگیان هەیە."
بیتنەر هەروەها ئاماژە بەوە دەکات: "لە رێگەی دەنگدان، هاووڵاتیان سەرکردەکان رووبەرووی بەرپرسیارێتی دەکەنەوە و دەتوانن داوای ئەو یاسایانە بکەن، کە رەنگدانەوەی پێداویستی و خواستەکانی کۆمەڵگەکەیانن."
کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا وەک چۆن هانی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەدات لە 5ی تشرینی دووەمدا بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا بکەن، دەڵێت: "بە هەمان شێوە هەرێمی کوردستانی عێراق لە 20ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنەکانی خۆی ئەنجامدەدات و ئێمە هانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەدەین بە دەنگدان لە 20ی تشرینی یەکەم، بە تەواوی بەشداری لە پڕۆسەی دیموکراسی لێرە بکەن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ