حەیدەر عەبادی: ڤیدیۆی حەسەن پلایس ساختەیە

رووداو ٠ هەولێر 

دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی چەکدارێکی حەشدی شەعبی لە لایەن رووداوەوە کە وێنەکانی خامەنەیی و خومەینی لە تەلاری پارێزگای کەرکووک دانابوو لەوێوە گاڵتەی بە کورد و پێشمەرگە دەکرد، لەمبارەیەوە حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەیاننامەیەكی دەرکرد و گوتی "ئەو ڤیدیۆیانە ساختەن، دوای ئەوەش فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان هێرشی تووندی کردەسەر".


رووداو و بە هەوڵدان بۆ نانەوەی دووبەرەکیی تۆمەتباری کرد، لەبەرامبەردا چەکدارەکەی حەشد ڤیدیۆکەی لە ئەکاونتەکەی خۆی سڕییەوە، بەڵام دوای ئەوەی دەیان جار لە ئەکاونتەکانی دیکە بڵاوکرابوویەوە.

رووداو بەداواداچوونی بۆ چەکدارەکە کرد، دەرکەوت ناوی حەسەن پلایس، لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کە بەرپرسی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی (ئەنساروڵڵای ئەوفیا)یەو هەڕەشە لە كورد دەكات بە هاوپەیمانی ئیسڕائیل و ئەمریكا ناویان دەبات.

لە گرتەیەكی دیكەیدا هەڕەشە لە كوردانی شاری كەركووك دەكات و تۆمەتباریان دەكات كە گوشاری زۆریان خستوەتە سەر عەرەب و توركمانەكان و پێیان گوتون دەبێ شارەكە جێبێڵن.

ئەو چەكدارەی حەشدی شەعبی كە ناوی حەسەن پلایسە لە گرتەیەكی دیكەدا هەرێمی كوردستان بە ئیستیفزاز كردنی سوپای عێراق تۆمەتبار دەكات.

دوای ئەوەی عەبادی ئەو ڤیدیۆیەی حەسەن پلایسی بە ساختە دانا، دەستبەجێ ڤیدیۆکە لە پەیجەکەی نەما، بەڵام لە دەیان ئاکاونت و پەیجی دیکەوە شەیرکرا و بڵاوکرایەوە، جگە لەوەش بە دەرکەوتنی لە وێنەیەکدا لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری فەرماندەی گشتی حەشدی شەعبی کە زۆر نزیکە لە ئێران و خۆی بە سەربازی خامەنەئی دەزانێت، هیچ ئامرازێک لەبەردەستی حکومەتی عێراق نامێنێت بۆ ئەوەی بڵێ حەسەن پلایز سەر بە حەشد نییە.


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن