مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کۆبووەوە


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
 
حکومەت دەڵێت، مەسرور بارزانی و گلێن مایڵز، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و کێشەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد. 
 
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دیموکراتیانە و دوور لە توندوتیژی و پێشێلکاری. ئەمە وەکو لە راگەیێندراوی حکومەتدا هاتووە.
 
دەقی راگەیێندراوی حکومەت لەبارەی کۆبوونەوەکە:
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 10/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گلێن مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
 
لە کۆبوونەوەیەکدا، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و کێشەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا.
 
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دیموکراتیانە و دوور لە توندوتیژی و پێشێلکاری.