ئەیاد عەللاوی سەردانی مام جەلال دەکات
رووداو - سلێمانی
رۆژی پێنجشەممە 2014/12/18، مام جەلال لەشاری سلێمانی پێشوازی لە د.ئەیاد عەللاوی، جێگری سەرۆككۆماری عێراق و شاندێكی هاوڕێی كرد كە لە عەدنان جەنابی و مەیسون دەمەلوجی، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شێخ حەسەن شوبرد، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران پێكهاتبوو.
وەك لە میدیاكانی یەكێتی بڵاوكراوەتەوە، دیدارەكە بە ئامادەبوونی د.محەمەد سابیر و فاروق مەلا مستەفا بەڕێوەچووە. هەروەها عەللاوی خۆشحاڵی خۆی بەچاكبوونەوەی تەندروستی مام جەلال، سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆككۆماری پێشووی عێراق دووپاتكردووەتەوە كە رۆژ بە رۆژ بەرەو باشتربوون دەچێت. هیوایشی خواستووە لەگەڵ تەندروستییەكی باشتردا هەمان رۆڵی گەورەی پێشتری لەخزمەتی وڵاتدا درێژە پێبدات.