دوایین ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە مێزی هەڵبژاردنی رووداو بزانە
رووداو دیجیتاڵ
بەپێی زانیارییەکانی رووداو سێ لایەنی سەرەکی کوردی توانیویانە لە هەڵبژاردنەکەی 18ـی مانگ پێکەوە 230 هەزار دەنگ بەدەست بخەن.
بە گوێرەی ئامارە بەراییەکان، یەکێتی 155 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و لە ئاستی پارێزگاکە بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بووەتە براوەی دەنگدان. بەڵام پارتی 49 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و پێدەچێت لیستی سێیەم یان چوارەمی پارێزگاکە بێت. دواتریش نەوەی نوێ دێت کە 25 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە. چاوەڕوان دەکرێت لایەنەکانی دیکەی کوردیش دەوروبەری 10 هەزار دەنگیان بەدەستهێنابێت. ئەم ژمارەیە دەنگەکانی دەنگدانی تایبەتی تێدانییە کە بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لایەنە کوردییەکان نزیکەی 30 هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە.
سەبارەت بە لایەنە عەرەبییەکان چاوەڕێ دەکرێت سێ لایەن بتوانن کورسیی ببەن، ئەوانیش بریتین لە:
هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی راکان جبووری، نزیکەی 80 هەزار دەنگ
هاوپەیمانی عروبە، بە سەرۆکایەتی وەسفی عاسی، نزیکەی 42 هەزار
هاوپەیمانی قیادە بەسەرۆکایەتی محەممەد تەمیم، نزیکەی 40 هەزار دەنگ
هەر بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان بێت بەرەی تورکمانی چاوەڕێدەکرێت ببێتە براوەی سێیەمی هەڵبژاردن و زیاتر لە 62 هەزار دەنگ بەدەستبخات، بەڵام لیستێکی دیکەی تورکمانی هەن کە ئەوانیش بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەنێوان 15 بۆ 20 هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە و بەهۆی ئەوەی زۆربەی دەنگی لایەنە ناکوردییەکانی دەنگدانی تایبەت بۆ ئەوان دەچێت، چاوەڕێ دەکرێت کورسییەک بێن.