بەربژێرە دەرچووەکانی کەرکووک؛ نەشئەت شاهوێز زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە
رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، لەنێو دەنگی جیاکراوەی بەربژێرەکان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، نەشئەت شاهوێز خورشید لە لیستی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) زۆرینەی دەنگەکانی لەسەر ئاستی پارێزگا بەدەستهێناوە.
ئەو کەسانەی لە کەرکووک دەرچوون
کەرکووک هێز و ئیرادەمانە (یەکێتی نیشتمانی کوردستان)، پێنج کورسی:
-نەشئەت شاهوێز خورشید: 37971 دەنگ
-رێبوار تەها: 27265 دەنگ
-ئەحمەد فاتیح: 11 هەزار دەنگ
-هۆشیار هیجران: 5961 دەنگ
-پەروین فاتیح جەباری: 5396 دەنگ
هاوپەیمانی عەرەبی، سێ کورسی:
-راکان جبووری: 36617 دەنگ
-ئەحمەد عەبدولواحید حەمدانی: 8717 دەنگ
- سەلوا میفرەجی: 4190 دەنگ
بەرەی تورکمانی یەکگرتووی عێراق، دوو کورسی:
-ئەحمەد رەمزی کەریم: 19339 دەنگ
-محەممەد سەمعان کەنعان: 10698 دەنگ
پارتی دیموکراتی کوردستان، دوو کورسی:
-حەسەن مەجید رەشید شێخانی: 7505 دەنگ
-شۆخان حەسیب : 3582 دەنگ
قیادە، دوو کورسی:
-رەعد ساڵح حوسێن جبووری: 9967 دەنگ
-بەیدا حەموود دەرویش: 1744 دەنگ
عرووبە، یەک کورسی:
-زاهیر ئەنوەر عاسی حوسێن عوبەیدی: 10060 دەنگ
بزووتنەوەی بابلیون:
-ئینجیل زیا شیبا زیا: 56 دەنگ