بافڵ تاڵەبانی: ئەوەی لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێت مایەی قبوڵ نییە

رووداو دیجیتاڵ
 
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "ئەوەی لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێت مایەی قبوڵ نییە و دەبێت بوەستێنرێت. ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوە بەربەرییانەیە بەرامبەر بە گەلی کورد دەکەین. گەلی کورد بێدەنگ نابێت و چاوپۆشی ناکات".
 
بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ سێشەممە، 20-1-2026، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "رۆژئاوا هەزاران کوڕ و کچی خۆی لەدەستدا لە شەڕی دژی داعشدا، بەرگری لە جیهان کرد و لە بەرامبەردا باجێکی گەورەیدا. ئەوان شایەنی رێز و کەرامەت و پاراستنی راستەقینەن".
 
سەرۆکی یەکێتی روو دەکاتە ئەمریکا و دەڵێت، "داوا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و گەلی ئەمریکا دەکەم بەبێ دوودڵی و بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و بەرقەرارکردنی سەقامگیری".