رووداو جەژنی نەورۆزتان پیرۆزدەکات
بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی 2724، پیرۆزبایی لە هەموو بینەرانمان دەکەین لە کوردستان و جیهان. هیوادارین نەورۆزی ئەم ساڵ ببێتە نەورۆزی ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو گەلی کوردستان.
تۆڕی میدیایی رووداو بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە گاڵایەکی نەورۆزی پێشکێشی بینەرانی دەکات، بە بەشداریی ژمارەیەک هونەرمەندی گەورە و نێوداری کوردستان.
تۆڕی میدیایی رووداو سەرەڕای سەختی و رێگریی زۆر، لە پێشکەوتنێکی بەردەوام دایە. رووداو زیاتر تێکەڵاوی خەڵک دەبێت و لە ساڵی رابردووەوە شێوازێکی نوێی هێناوەتە نێو کارکردنی خۆیەوە بە زیاتر بەشداربوونی کۆمەڵگە لە کارەکانی دا.
رووداو لە ساڵی رابردوودا پێگەی خۆی لە ئاستی جیهانی دا فراوانترکرد. راپۆرتی ئاژانسە گەورەکانی جیهان لەسەر کاریگەریی رووداو و هەروەها ئەو خەڵاتانەی ساڵی رابردوو بەدەستی هێناون نیشانەیەکی دیکەی ئەو کاریگەربوونەن.
رووداو بۆ ساڵی داهاتوو کار لەسەر پلانێکی فراوانتر دەکات بۆ ئەوەی بەردەوام شایەنی ئەو خۆشەویستییە فراوانە بێت کە لە کۆمەڵگەدا هەیەتی. هەروەها لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە ژنان و گەنجان لە بواری پێگەیاندنی میدیایی دا.
تۆڕی میدیایی رووداو