نێچیرڤان بارزانی: ئەرکی هەموومانە بە بەرپرسیاریێتیی مێژووییەوە کار بکەین بۆ دوورگرتنی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئاڵۆزییەکان
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە هاونیشتمانییان دەکات و دەڵێت، " ئەرکی هەموومانە بە بەرپرسیاریێتیی مێژووییەوە کار بکەین بۆ دوورگرتنی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئاڵۆزییەکان".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی، 20ـی ئاداری 2026 بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە "ناخی دڵەوە" پیرۆزباییەکی "گەرم" لە هاونیشتمانییان دەکات و دەڵێت، "هیوادارم ئەم جەژنە ببێتەمایەی ئارامی، ئاسوودەیی و کامەرانی بۆ هەمووان".
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات، "نەورۆز گوزارشتێکی قووڵە لە مێژوویەکی پڕ لە تێکۆشان و داستانەکانی خۆڕاگریی نەتەوەیەک کە هه‌ميشه به ئيراده‌يه‌كى به‌هێزه‌وه به‌ره‌نگارى ستەم بووه‌ته‌وه و هه‌رگيز راده‌ست نه‌بووه. نەورۆز هێمای تێکشکانی تاریکی و نوێبوونەوەی ژیانە، ئەو راستییەى مێژووە کە دەیسەلمێنێت هیچ هێز و چەکێک ناتوانێت گڕی ئازادیخوازی لە ناخی کورددا بکوژێنێتەوە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "ئەمساڵ لە کاتێکدا پێشوازی لە بەهار و نەورۆز دەکەین، ناوچەکەمان بە دۆخێکی هەستیار و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت. مەترسییەکانی شەڕ و لێكه‌وته‌كانى لە هەموو لایەکەوە ده‌رده‌كه‌ون. بۆیە ئەرکی هەموومانە بە بەرپرسیاريه‌تیى مێژوویییەوە کار بکەين تاوەکو هەرێمی کوردستان و عێراق لەم ئاڵۆزییانە بەدوور بگرین. ئاشتی و ئاشتیخوازی؛ گەورەترین هێزی ئێمەن و تەنیا لە سایەی سەقامگیریدا دەتوانین داهاتوويهكى باشتر بنيات بنێين".
نێچیرڤان بارزانی باسی پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەکات و دەڵێت، "لە پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراقدا، وێڕاى دەستخۆشی له هه‌ر هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى، دووپاتیدەکەینەوە کە له‌م دۆخه‌دا هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى هه‌ولێر ـ به‌غدا و جێبەجێکردنی راستەقینەی دەستوور و سیستمی فیدراڵی و پاراستنی مافی هەمووپێکهاتەکان، تاقە گەرەنتییە بۆ عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "ئێمە لە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی و سه‌قامگيرى دەمێنینەوە و دەستی لێكگه‌يشتن و دۆستایەتی بۆ هەمووان درێژ دەکەین".
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
گەلی کورد و كوردستانيیانى ئازیز لە هەر کوێی جیهانبن،
بە گەرمی و لە ناخی دڵەوە، جەژنی نەورۆزی نەتەوەیی و سەری ساڵی نوێی کوردی لە ئێوە و لە خێزانیسەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان و تەواویهێزە ئەمنییەکان پیرۆز دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتەمایەی ئارامی، ئاسوودەیی و کامەرانی بۆ هەمووان.
نەورۆز گوزارشتێکی قووڵە لە مێژوویەکی پڕ لە تێکۆشان‌و داستانەکانی خۆڕاگریی نەتەوەیەک کە هه‌ميشه به ئيراده‌يه‌كى به‌هێزه‌وه به‌ره‌نگارى ستەم بووه‌ته‌وه و هه‌رگيز ڕاده‌ست نه‌بووه. نەورۆز هێمای تێکشکانی تاریکی و نوێبوونەوەی ژیانە، ئەو ڕاستییەى مێژووە کە دەیسەلمێنێتهیچ هێز و چەکێک ناتوانێت گڕی ئازادیخوازی لە ناخیکورددا بکوژێنێتەوە.
ئەمڕۆش ئاگری نەورۆز بۆ ئێمە بانگەوازێکی بەردەوامە بۆكۆڵنهدان، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييهكان، بۆ تهبايى و پێكهوهيى. گوڕ و تينى به‌هێزمانه بۆ ئه‌وه‌ى بەئیرادەيهكى نەورۆزییانە، دەستکەوتە دەستوورییەکانمانبپارێزین و فيدراڵى و قەوارەی سیاسیی هەرێمیکوردستان وەک بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتیساڵههامان، پته‌و و به‌هێز بهێڵینەوە.
ئەمساڵ لە کاتێکدا پێشوازی لە بەهار و نەورۆز دەکەین،ناوچەکەمان بە دۆخێکی هەستیار و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت. مەترسییەکانی شەڕ و لێكه‌وته‌كانى لە هەموو لایەکەوەدهردهكهون. بۆیە ئەرکی هەموومانە بە بەرپرسیاريهتیىمێژوویییەوە کار بکەين تاکوو هەرێمی کوردستان و عێراق لەم ئاڵۆزییانە بەدوور بگرین. ئاشتی و ئاشتیخوازی؛ گەورەترین هێزی ئێمەن و تەنیا لە سایەیسەقامگیریدا دەتوانین داهاتوويهكى باشتر بنيات بنێين.
لە پەیوەندیمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی عێراقدا،وێڕاى دەستخۆشی له هه‌ر هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى، دووپاتیدەکەینەوە کە له‌م دۆخه‌دا هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى هه‌ولێر ـ به‌غدا و جێبەجێکردنی ڕاستەقینەیدەستوور و سیستەمی فیدراڵی و پاراستنی مافی هەمووپێکهاتەکان، تاقە گەرەنتییە بۆ عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر. ئێمە لە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشەفاکتەری ئارامی و سه‌قامگيرى دەمێنینەوە و دەستیلێكگهيشتن و دۆستایەتی بۆ هەمووان درێژ دەکەین.
هاووڵاتييانى خۆشه‌ويستى كوردستان،
داواتان لێ دەکەم لە کاتی گەشت و سەیراندا، بەوپەڕی وریایییەوە ڕەچاوی سەلامەتیی خۆتان و خێزان و ئازیزانتان بكه‌ن. بەتایبەتى لەم ڕۆژگارەدا کەناوچەکەمان بە دۆخێکی ئاڵۆز و پڕ لە لێکەوتەی مەترسیداری شەڕدا تێدەپەڕێت، پێویستە هەمووان زياتر ئاگادارى خۆتان بن.
ده‌بێ پابەندی ڕێنمایییەکانی هاتوچۆ و لایەنەپەیوەندیدارەکان بن، تاکوو ئەم جەژنە بە ئارامى و سەلامەتی بكه‌نه‌وه و هیچ ناخۆشییەک یادی نەورۆزمان لێ تاڵ نەکات. پاراستنی ژینگە و سروشتی جوانی کوردستان، ئەرکێکی نیشتمانی و نیشانەی شارستانیبوونی ئێمەیە و ده‌بێ پابه‌ندى بين.
نەورۆز لە هەموو ئەو گەلانەش پیرۆز بێت کە ئەم یادەدەکەنەوە. خواى مه‌زن ئێوه هه‌مووتان و گه‌ل و نيشتمانمان بپارێزێت و ئاشتى و ئارامى و دڵنيايى؛ باڵبه‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان و ته‌واوى مرۆڤايه‌تيدا بكێشێت.
جەژنتان پیرۆز، هەموو ساڵێک بە خۆشى و كامه‌رانى.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/3/20