بەهۆی بارانی بەخوڕ و رەشەبا لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان زیانی مادیی کەوتووەتەوە

رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلێکی بارانبارین کوردستان و ناوچەکەی گرتووەتەوە. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەند کەسێک بەهۆی لافاوەوە لە موسڵ گیانیان لەدەستداوە. 
 
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2023، بەرگریی شارستانیی موسڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 23 کەسیان خنکان رزگارکردوون. 
 
بەرگریی شارستانیی موسڵ دەشڵێت، ئاو چووەتە نێو چەندین ماڵ و زیان بە ژمارەیەکی زۆریان گەیشتووە. هاوکات، هۆشداریی لە لافاوی زیاتر دەدات. 
 
بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕ لە هەندێ ناوچەی هەرێمی کوردستان زیانی ماددیی لێکەوتووەتەوە. 
 
تاوەکو ئێستا زیانەکانی بارانی بەخوڕ و رەشەبای بە‌هێز لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەن: لە دهۆک هۆڵێکی لەشجوانیی بەهۆی هەورە برووسکەوە رووخا، لە ئاکرێ بەهۆی داڕمانی گردێکەوە خانوویێک رووخا، لە بەشێکی شەقامەکانی هەولێر ئاو کۆبووەتەوە. 
 
بەهۆی مەترسیی لافاو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان و بەشێکی عێراق پشووی فەرمییە. 
 

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2023، پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا چەند ژمارە تەلەفۆنێکی بڵاوکردەوە و گوتی، "ئاگاداری هاووڵاتییانی سەنتەر شاری هەولێر دەکەینەوە، بۆ هەر دۆخێکی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو" پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن.
 
ژمارەکان ئەمانەن: 
 
زۆنی شارەوانیی یەک
07515032627
 
زۆنی شارەوانیی دوو
07503291365
 
زۆنی شارەوانیی سێ
07504486085
 
زۆنی شارەوانیی چوار
07514016683
 
زۆنی شارەوانیی پێنج
07504368789
 
زۆنی شارەوانیی شەش
07514540650